‌‌‌‌ ‌مه‌به‌ستی ئه‌م سه‌کۆیه‌ شۆربوونه‌وه‌یه‌ به‌ناخی تاک و ژینگه‌ی کومه‌ڵایه‌تی مرۆڤدا

صورتي
Sydney, Australia
selah.germian@yahoo.com.au بۆ خستنه‌ڕووی هه‌ر بیروڕاو بۆچوون تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ به ڕێێ ئه‌م ئیمێڵه‌وه ‌

27.5.09

چه‌مکی نامۆیی له‌ نێوان فه‌لسه‌فه‌ی‌ هاوچه‌رخ و فرۆیدیزمی نوێدا

د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
له‌ عه‌ره‌بییه‌وه کروویه‌تێ کوردی
ئیریک فرۆم به‌ گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆچوونه‌کانی مارکس و فروید، گه‌شه‌ی به‌ چه‌مکی نامۆیی دا و به‌ستییه‌وه‌ به‌ ئه‌زموونی خۆی و چاره‌سه‌رییه‌ کلینیکیه‌کانی، له‌خاڵیکه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد که‌ جه‌خت ئه‌کاته‌ ‌سه‌ر په‌یوه‌ستبوونی دیالیکتی نیوان مرۆڤ و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری. ئه‌وه‌ی که‌ فرۆم ئه‌یبه‌‌‌‌ستێته‌وه به‌ ئاڕاسته‌یه‌کی ئه‌خلاقی و ده‌روونی، نه وه‌ک زاده‌ی ململانێی ئابوری‌ ( که‌ مارکس ناویده‌برد)، یان به‌رهه‌می ململانێ سێکسی (هه‌روه‌ک چۆن فروید بۆی ده‌ڕوانی)‌، به‌ڵکو وه‌ک به‌رهه‌می پرسه‌ بوونگه‌راییه‌کان‌، شیوازی که‌سێتی، بنچینه‌ی کۆمه‌ڵاییه‌تی، خستویه‌تیه‌‌ چوارچێوه‌ مرۆییه‌ فراوانه‌که‌ی

ليست هناك تعليقات: