‌‌‌‌ ‌مه‌به‌ستی ئه‌م سه‌کۆیه‌ شۆربوونه‌وه‌یه‌ به‌ناخی تاک و ژینگه‌ی کومه‌ڵایه‌تی مرۆڤدا

صورتي
Sydney, Australia
selah.germian@yahoo.com.au بۆ خستنه‌ڕووی هه‌ر بیروڕاو بۆچوون تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ به ڕێێ ئه‌م ئیمێڵه‌وه ‌

7.2.12

له‌شفرۆشی وه‌ک دیارده‌یه‌کی ترسناک له‌ هه‌رێمی کوردستاندا، هۆی ته‌شه‌نه‌کردنی و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی


وەک ئەرک و پیشەی ڕۆژنامەوانی، ڕۆژنامەنووس بەشوێن ڕوداو و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و هونەری و وەرزشی و ڕوداوی جۆراوجۆری تری ناو کۆمەڵدایە و هەرواش لە بابەتی جوراوجۆر ئەکۆڵێتەوە و بەڕێگای میدیاوە ئەیانخاتە بەر گوێ و چاوی خوێنەران. پێوانەی هەڵسەنگاندن ونرخاندنی هەر بابەتێکی ڕۆژنامەوانی لە هەر یەکێک لەو بوارانەدا، لە بایخدان و بەداواداچونەوە و باسکردنی لەناو کۆڕوکۆمەڵی خەڵکدا و نووسین و شیکردنەوەی نووسەران و ڕۆشنبیراندا دەرئەکەوێت. بەوەش ئەکرێت تا ڕادەیەک ئەو بابەتە پۆلین بکرێت؛ یان ئەوەتا وەک حاڵەت چاوی لێبکرت یان وەک دیاردە پێناسەبکرێت.

لێرەوە ئەکرێت باس لە بابەتی لەشفرۆشی بکەین کە لەمدواییانەدا ڕۆژنامەی ئاوینە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەڕیوبەری ئاسایشی سلێمانیدا وروژاندی و بەدوای ئەوەشدا چەندین بابەتیش بڵاوبوونەوە لە سایت و ڕۆژنامەکاندا و هەڵمەتی ئیمزاکۆکردنەوە بۆ داخستنی خانەکانی لەشفرۆشی و بەیاسایی نەکردنی کاری لەشفرۆشی بەرپاکرا.

ليست هناك تعليقات: