‌‌‌‌ ‌مه‌به‌ستی ئه‌م سه‌کۆیه‌ شۆربوونه‌وه‌یه‌ به‌ناخی تاک و ژینگه‌ی کومه‌ڵایه‌تی مرۆڤدا

صورتي
Sydney, Australia
selah.germian@yahoo.com.au بۆ خستنه‌ڕووی هه‌ر بیروڕاو بۆچوون تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ به ڕێێ ئه‌م ئیمێڵه‌وه ‌

29.9.08

ڕه‌گوڕیشه‌ سایكۆلۆجێکانی کۆمه‌ڵکوژی - جینۆساید 1

- به‌شی یه‌که‌م -

مه‌به‌ست له‌م نوسینه‌ ناساندنی ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ سایكۆلۆجیانه‌یه‌ كه‌ بونه‌ته‌ هۆیی به‌رپاكردنی ئه‌و تاوانه‌ جه‌رگبڕانه‌ مێژووی مرۆڤ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوێ‌تی و ئامانجی قڕكردن و له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵه‌ ئه‌تنیك و ئاینی و مه‌زهه‌بێكان بووه، یان ئه‌وانه‌ی بونه‌ته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی بارودۆخ بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌نجامدانیان، یان بونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تێوه‌گلێن له‌ به‌جێهێنانی ئه‌و تاوانانه‌. نوسینه‌که‌ باس له‌ شێوه‌كانی كه‌سایه‌تی تاوانكارانی جینۆساید و بارودۆخ و ژینگه‌ كۆمه‌لاَیه‌تێكان كه‌ ئه‌و تاوانانه‌ تیاندا به‌رپاكراون و ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ ئه‌خاته‌ ژێر تیشكی باسه‌وه‌:

:: سایكۆلوجی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار
:: سایكۆلۆجی كه‌سایه‌تی سته‌مکار
:: سایكۆلۆجی شه‌ڕه‌نگێزی
:: سایكۆلۆجی جه‌ماوه‌ر
:: سایكۆلۆجی ملكه‌چی