‌‌‌‌ ‌مه‌به‌ستی ئه‌م سه‌کۆیه‌ شۆربوونه‌وه‌یه‌ به‌ناخی تاک و ژینگه‌ی کومه‌ڵایه‌تی مرۆڤدا

صورتي
Sydney, Australia
selah.germian@yahoo.com.au بۆ خستنه‌ڕووی هه‌ر بیروڕاو بۆچوون تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ به ڕێێ ئه‌م ئیمێڵه‌وه ‌

19.9.10

ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان له‌ ئوسترالیا


هه‌روه‌ک توێژینه‌وه‌ زانستییه‌کان سه‌لماندویانه‌ و زانایانی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی و بواری په‌روه‌رده‌ جه‌ختئه‌که‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر‌ی، ساڵانی سه‌ره‌تایی ژیان، کارتێکردنێکی زۆری هه‌یه‌ له‌ دواڕۆژدا به‌سه‌ر ته‌ندروستی، گه‌شه‌کردن، فێربوونی منداڵانه‌وه‌‌. ئه‌گه‌ر به‌شێوازێکی پۆزیتیڤانه‌ ژیانی منداڵان ده‌ستپێکات، گومانی تیادا نییه‌ که‌ سودی ئه‌بێت نه‌ک ته‌نیا بۆ منداڵ و خێزانه‌که‌ی، به‌ڵکو کۆمه‌ڵ به‌ گشتی له‌ هه‌موو بوارێکدا سودمه‌ند ئه‌بێت. نمونه‌ی ئه‌وه‌ش؛ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و زیادبوونی به‌رهه‌‌مهێنان و گه‌شه‌کردنی ئابوری و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌رپێچیکردنی یاسا و ئه‌نجامدانی تاوان له‌ناو کۆمه‌ڵدا.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ حکومه‌تی ئوسترالیا 14.4 بلیون دۆلاری ته‌رخانکردووه‌ بۆ به‌رنامه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له‌ژێر ناوی (ستراتیجی نیشتمانی گه‌شه‌پێدانی سه‌رتای منداڵی National Early Childhood Development Strategy) به‌ مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی یارمه‌تی ساڵانه‌ بۆ 800 هه‌زار خیزانی ئوسترالی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵانیان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حکومه‌تی ئوسترالی کۆنتراکتی به‌ستووه‌ له‌گه‌ڵ ABC Learning که‌ گه‌وره‌ترین لایه‌نی که‌رتی تایبه‌تی‌ وڵاتی ئوسترالیایه‌ له‌ بواری چاودێریکرنی منداڵان و په‌روه‌رده‌کردنیان و له ڕێی‌ 1100 سه‌نته‌ری تایبه‌تدا خزمه‌ت پیشکه‌شئه‌کات و زیاتر له‌ 16000 کارمه‌ند کاره‌کانی به‌ڕیوه‌ئه‌به‌ن

ليست هناك تعليقات: