‌‌‌‌ ‌مه‌به‌ستی ئه‌م سه‌کۆیه‌ شۆربوونه‌وه‌یه‌ به‌ناخی تاک و ژینگه‌ی کومه‌ڵایه‌تی مرۆڤدا

صورتي
Sydney, Australia
selah.germian@yahoo.com.au بۆ خستنه‌ڕووی هه‌ر بیروڕاو بۆچوون تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ به ڕێێ ئه‌م ئیمێڵه‌وه ‌

19.10.08

ڕه‌گوڕیشه‌ سایكۆلۆجێکانی کۆمه‌ڵکوژی- جینۆساید 3

-به‌شی سێیه‌م و کۆتایی-
سایکۆلۆجی ملکه‌جی


له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ له‌ هۆکاره‌کانی به‌رپاکردنی ئه‌و‌ تاوانانه‌ی به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵانێکی زۆر له‌ مرۆڤ ‌ئه‌نجامئه‌درێن، پرسیارگه‌لێک سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن و خۆیان ئه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر هزر و هۆشماندا: ئه‌و هۆیانه‌ی ئه‌بێ چیبن که‌ وائه‌کات‌ هه‌زاران له‌و که‌سانه‌ی پله‌وپایه‌دار نین، ملبده‌نه‌ خواست و ئاره‌زووی شه‌ره‌نگێزی به‌رپرسانی بڕیاربه‌ده‌ستی ڕیزی پێشه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وانه‌ی که‌ بوار و بارودۆخه‌ سیاسی و ده‌روونێکان ئه‌ڕه‌خسێنن بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و تاوانه‌ گه‌ورانه‌؟ ئایا ترس و تۆقاندنه یان هه‌لپه‌رستی و خۆپه‌رستی و چاوچنۆکییه‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وتی جۆراوجۆره‌ له‌ بڕیاربه‌ده‌ستان و ده‌سه‌ڵاتداران‌؟

ليست هناك تعليقات: