پارانویا نەخوشییەکی دەروونی عەقلییە، بەوەی توشی دەبێت دەوترێت کەسی "پارانوید"، کەسی پارانۆید بە گومانە لە کەسانی دەوروبەری و بەردەوام لە وەهمدایە و هەست بە ستەم و چەوساندنەوەیەکی ناواقیعی دەکات، لە هەمان کاتیشدا سیفەتی خۆبەزلزانی و خۆبەزاناتری تیادا بەڕوونی دەبینرێت و خۆی وەک کەسێکی زیاتر خاوەن بەها و ڕاستییەکان لە کەسانیتر دەرئەخات. هەر بۆیە پارانویا بە شێتی خۆبەزلزانی ناوئەبرێت. لەسەر بنەمای وەهمێکی دوور لە واقیعەوە، کەسێتی پارانۆید باوەڕێکی توند بە بۆچوونەکانی دەئەبڕێت هەرچەندە زۆرینەش هاوباوەڕ نەبن لەگەڵیدا، ئەوەش هەستێکی وای لا دروستئەکات کە کەسانێک هەن پلان ئەگێڕن بۆ زاڵبوون بەسەریدا تەنیا لەبەر ئەوەی ئاستی ئەو زۆر لەوان گەورەتر و باشتر و گرنگترە لەهەموو ڕوویەکەوە
6.7.12
دیمانهی هاولاتی لهمهڕ پرسی دهوڵهتی کوردییهوه
سازدانی: جیهاد محهمهد
درێژهی بابهت لهم لینکهی خوارهوهدایه
http://www.hawlati.co/babetekan/16522
7.2.12
لهشفرۆشی وهک دیاردهیهکی ترسناک له ههرێمی کوردستاندا، هۆی تهشهنهکردنی و چۆنێتی بهرهنگاربوونهوهی
وەک ئەرک و پیشەی ڕۆژنامەوانی، ڕۆژنامەنووس بەشوێن ڕوداو و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و هونەری و وەرزشی و ڕوداوی جۆراوجۆری تری ناو کۆمەڵدایە و هەرواش لە بابەتی جوراوجۆر ئەکۆڵێتەوە و بەڕێگای میدیاوە ئەیانخاتە بەر گوێ و چاوی خوێنەران. پێوانەی هەڵسەنگاندن ونرخاندنی هەر بابەتێکی ڕۆژنامەوانی لە هەر یەکێک لەو بوارانەدا، لە بایخدان و بەداواداچونەوە و باسکردنی لەناو کۆڕوکۆمەڵی خەڵکدا و نووسین و شیکردنەوەی نووسەران و ڕۆشنبیراندا دەرئەکەوێت. بەوەش ئەکرێت تا ڕادەیەک ئەو بابەتە پۆلین بکرێت؛ یان ئەوەتا وەک حاڵەت چاوی لێبکرت یان وەک دیاردە پێناسەبکرێت.
لێرەوە ئەکرێت باس لە بابەتی لەشفرۆشی بکەین کە لەمدواییانەدا ڕۆژنامەی ئاوینە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەڕیوبەری ئاسایشی سلێمانیدا وروژاندی و بەدوای ئەوەشدا چەندین بابەتیش بڵاوبوونەوە لە سایت و ڕۆژنامەکاندا و هەڵمەتی ئیمزاکۆکردنەوە بۆ داخستنی خانەکانی لەشفرۆشی و بەیاسایی نەکردنی کاری لەشفرۆشی بەرپاکرا.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)