2.12.11
9.10.11
دۆزی سێکس له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا- د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان له دیمانه‌یه‌کی گۆڤاری (سڤیل)دا
ئاماده‌کردنی: ئاڤان جاف
پ/ بابەتی سێكس لە كۆمەڵگای كوردستان زیاتر دەلكێنرێت بە جەستەی ژنەوە، وەك ئەوەی ژن= سێكس؟ هۆكاری ئەوە چیە؟
:: هەرچەندە ئامارێکی زانستی لەبەردەست نییە ئەو بۆچوونە بسەلمێنێت، بەڵام من بە پێی تێڕوانێنم بۆ هەڵسوکەوتی ڕێژەیەکی زۆری پیاوان و بە پێی ئەزموونی خۆم لەگەڵ کەسانێکی زۆر لە ژنان و پێاوانی کورد، ئەتوانم بڵێم کە زۆرێنەی پیاوانی کۆمەڵگەی کوردستان ئەو تێڕوانینەیان هەیە بۆ ژن. بۆیە لێرەدا بۆچی خۆم لەسەر ئەو بنەمایە ئەخەمەڕوو.
10.4.11
خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان له دیمانه‌یه‌کی ڕادیۆییدا
به‌شی یه‌که‌می دیمانه‌ی ڕادیۆو کوردی 88،6 ئیف.ئێم له شاری میلبۆرن له ئوسترالیا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان
بەشی دووەم http://www.youtube.com/watch?v=pyhMx4vKOog&feature=related
بەشی سییەم http://www.youtube.com/watch?v=mThfP4c5mEI&feature
3.4.11
23.1.11
سێکس و خۆشه‌ویستی له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریدا
له هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی هاوسه‌رگیریدا، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز مه‌به‌ستیانه به‌درێژایی ته‌مه‌نیان ژیان پێکه‌وه به‌رنه‌سه‌ر له چوارچێوه‌ی خێزانێکی به‌خته‌وه‌ردا. بۆیه پرۆسه‌که به زه‌ماوه‌ند وئاهه‌نگی تایبه‌ت ده‌ستپێئه‌که‌ن و ئه‌و بۆنه‌یه پێرۆزئه‌که‌ن به به‌شداری که‌سوکار و هاوڕییانی هه‌ردوولا کە هیوای ژیانێکی به‌خته‌وه‌ریان بۆ ئه‌خوازن. به‌ڵام له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا، زۆری پێ ناچێت ئه‌و هیوا و خواستانه کاڵ ئه‌بنه‌وه و ئه‌و به‌ڵێن په‌یمانه‌ی به‌یه‌کیان دابوو خۆی ناگرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و واقیعه‌ی دێته کایه‌وه به هۆی نه‌گونجاندن و هه‌ڵنه‌کردن له‌گه‌ڵ یه‌کدا که کۆمه‌ڵێک هۆکار ڕؤڵی تیادا ئه‌بینێت، به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر سێکس و خۆشه‌ویستیه که دوو هۆی سه‌ره‌کین بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی ناکۆکی و کێشه‌ی نێوان هاوسه‌ران که له‌م بابه‌ته‌دا تیشک ئه‌خه‌مه سه‌ریان.
5.1.11
سایکۆلۆجی خۆشه‌ویستی ڕۆمانتیک لای ژنان
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریگێڕاوه*
له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریگێڕاوه*
ئه‌وه‌ی من خۆشمئه‌وێت
حه‌زکردنم له ژیان، به‌رجه‌سته ئه‌کات
حه‌زکردنم له ژیانێکی بێ حه‌سره‌ت
له ژیانێکی بێ ئازار
له ژیانێکی بێ مردن
(پۆل ئیلوار)
گه‌ر سروشتی مرۆڤ زۆر به‌درێژی لێکۆڵینه‌وه‌و شیکرنه‌وه‌ی له‌سه‌رکراوه، به‌ڵام (خۆشه‌ویستی) له‌دووری ئه‌و لێکوڵینه‌وه چڕوپڕانه ماوه‌ته‌وه. خۆشه‌ویستی شیعر و مۆسیقای خسته‌گڕ پتر له خستنه‌گڕی توێژینه‌وه‌ی زانستیانه. ده‌رئه‌نجام سامانێکی گه‌وه‌ره‌مان له شیعر و مۆسیقای جوان له‌باره‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه بۆماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به بی تێگه‌یشتنێکی زۆر له باره‌ییه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ها مه‌زنه‌ی که ئه‌درێت به خؤشه‌ویستی له‌لایه‌ن هه‌موو نه‌وه‌کان له گشت شارستانییه‌کاندا.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)