‌‌‌‌ ‌مه‌به‌ستی ئه‌م سه‌کۆیه‌ شۆربوونه‌وه‌یه‌ به‌ناخی تاک و ژینگه‌ی کومه‌ڵایه‌تی مرۆڤدا

صورتي
Sydney, Australia
selah.germian@yahoo.com.au بۆ خستنه‌ڕووی هه‌ر بیروڕاو بۆچوون تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ به ڕێێ ئه‌م ئیمێڵه‌وه ‌

28.1.13

شه‌رم .. هۆکار و چاره‌سه‌رکردن

شه‌رم دووجۆری هه‌یه: یه‌کێکیان نێگه‌تیڤه‌‌، جۆرکه‌ی تریان پۆزێتیڤ.‌
شه‌رمکردنی پۆزه‌تیڤ ئه‌و جۆره‌یه‌ که‌ مرۆڤ وه‌ک ڕێزلێنان نیشانی ئه‌دات یان وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ ڕه‌وشتی مرۆڤی بێ نه‌فس. ئه‌و جۆره‌ شه‌رمه‌ کاتییه‌ و به‌ کێشه‌ی‌ ده‌روونی دانانرێت. به‌ڵام شه‌رمکردنی نێگه‌تیڤ له‌ ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ ده‌رئه‌چێت و که‌سی شه‌رمن له‌م جۆره‌دا خۆی بۆ کۆنترۆڵ ناکرێت. لێره‌دا زیاتر باس له‌ شه‌رمکردنی نێگه‌تیڤ ئه‌که‌م و ئه‌م جۆره‌ش چه‌ند هۆکارێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌.
شه‌رمکردن کێشه‌یه‌کی ده‌روونی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ربڵاوه‌ و جۆرێکه‌ له‌ دڵه‌ڕاوکێی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ شه‌رمده‌کات هه‌ستی جۆراوجۆر زاڵبێت به‌سه‌ریدا و کاربکاته‌ شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌ناو کۆمه‌ڵدا و تاڕاده‌یکی به‌رچاو شله‌ژانی ڵێوه‌ ده‌رکه‌وێت و زۆرجار ترس و توقین به‌ روخساری که‌سی شه‌رمنه‌وه‌ ئه‌بینرێت. شه‌رمکردنیش ئه‌بێته‌ هۆێ ڕێگرتن له‌ گه‌شه‌کردنی ڵه‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مرۆڤ
.

8.11.12

پارانویای بەکۆمەڵ: سایکۆڵۆجی لایەنگرانی پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینیەکان


پارانویا نەخوشییەکی دەروونی عەقلییە، بەوەی توشی دەبێت دەوترێت کەسی "پارانوید"، کەسی پارانۆید بە گومانە لە کەسانی دەوروبەری و بەردەوام لە وەهمدایە و هەست بە ستەم و چەوساندنەوەیەکی ناواقیعی دەکات، لە هەمان کاتیشدا سیفەتی خۆبەزلزانی و خۆبەزاناتری تیادا بەڕوونی دەبینرێت و خۆی وەک کەسێکی زیاتر خاوەن بەها و ڕاستییەکان لە کەسانیتر دەرئەخات. هەر بۆیە پارانویا بە شێتی خۆبەزلزانی ناوئەبرێت. لەسەر بنەمای وەهمێکی دوور لە واقیعەوە، کەسێتی پارانۆید باوەڕێکی توند بە بۆچوونەکانی دەئەبڕێت هەرچەندە زۆرینەش هاوباوەڕ نەبن لەگەڵیدا، ئەوەش هەستێکی وای لا دروستئەکات کە کەسانێک هەن پلان ئەگێڕن بۆ زاڵبوون بەسەریدا تەنیا لەبەر ئەوەی ئاستی ئەو زۆر لەوان گەورەتر و باشتر و گرنگترە لەهەموو ڕوویەکەوە


6.7.12

دیمانه‌ی هاولاتی له‌مه‌ڕ پرسی ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه‌



سازدانی‌: جیهاد محه‌مه‌د


 درێژه‌ی بابه‌ت له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دایه‌
http://www.hawlati.co/babetekan/16522

7.2.12

له‌شفرۆشی وه‌ک دیارده‌یه‌کی ترسناک له‌ هه‌رێمی کوردستاندا، هۆی ته‌شه‌نه‌کردنی و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی


وەک ئەرک و پیشەی ڕۆژنامەوانی، ڕۆژنامەنووس بەشوێن ڕوداو و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و هونەری و وەرزشی و ڕوداوی جۆراوجۆری تری ناو کۆمەڵدایە و هەرواش لە بابەتی جوراوجۆر ئەکۆڵێتەوە و بەڕێگای میدیاوە ئەیانخاتە بەر گوێ و چاوی خوێنەران. پێوانەی هەڵسەنگاندن ونرخاندنی هەر بابەتێکی ڕۆژنامەوانی لە هەر یەکێک لەو بوارانەدا، لە بایخدان و بەداواداچونەوە و باسکردنی لەناو کۆڕوکۆمەڵی خەڵکدا و نووسین و شیکردنەوەی نووسەران و ڕۆشنبیراندا دەرئەکەوێت. بەوەش ئەکرێت تا ڕادەیەک ئەو بابەتە پۆلین بکرێت؛ یان ئەوەتا وەک حاڵەت چاوی لێبکرت یان وەک دیاردە پێناسەبکرێت.

لێرەوە ئەکرێت باس لە بابەتی لەشفرۆشی بکەین کە لەمدواییانەدا ڕۆژنامەی ئاوینە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەڕیوبەری ئاسایشی سلێمانیدا وروژاندی و بەدوای ئەوەشدا چەندین بابەتیش بڵاوبوونەوە لە سایت و ڕۆژنامەکاندا و هەڵمەتی ئیمزاکۆکردنەوە بۆ داخستنی خانەکانی لەشفرۆشی و بەیاسایی نەکردنی کاری لەشفرۆشی بەرپاکرا.

2.12.11

لە دیمانەیەکی گۆڤاری ( لڤین )* دا


سەبارەت بە بزووتنەوەی گۆڕان وئەزموونی ئۆپۆزسیۆن
و کاریگەری لەسەر دەسەڵات لە کوردستاندا

درێژەی بابەت

9.10.11

دۆزی سێکس له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا- د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان له‌ دیمانه‌یه‌کی گۆڤاری (سڤیل)دا

ئاماده‌کردنی: ئاڤان جاف
پ/ بابەتی سێكس لە كۆمەڵگای كوردستان زیاتر دەلكێنرێت بە جەستەی ژنەوە، وەك ئەوەی ژن= سێكس؟ هۆكاری ئەوە چیە؟
:: هەرچەندە ئامارێکی زانستی لەبەردەست نییە ئەو بۆچوونە بسەلمێنێت، بەڵام من بە پێی تێڕوانێنم بۆ هەڵسوکەوتی ڕێژەیەکی زۆری پیاوان و بە پێی ئەزموونی خۆم لەگەڵ کەسانێکی زۆر لە ژنان و پێاوانی کورد، ئەتوانم بڵێم کە زۆرێنەی پیاوانی کۆمەڵگەی کوردستان ئەو تێڕوانینەیان هەیە بۆ ژن. بۆیە لێرەدا بۆچی خۆم لەسەر ئەو بنەمایە ئەخەمەڕوو.

10.4.11

خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان له‌ دیمانه‌یه‌کی ڕادیۆییدا

به‌شی یه‌که‌می دیمانه‌ی ڕادیۆو کوردی 88،6 ئیف.ئێم له‌ شاری میلبۆرن له‌ ئوسترالیا سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان




بەشی دووەم http://www.youtube.com/watch?v=pyhMx4vKOog&feature=related


بەشی سییەم http://www.youtube.com/watch?v=mThfP4c5mEI&feature

23.1.11

سێکس و خۆشه‌ویستی له‌ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریدا


له‌ هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی هاوسه‌رگیریدا‌‌، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز مه‌به‌ستیانه‌ به‌درێژایی ته‌مه‌نیان ژیان پێکه‌وه‌ به‌رنه‌سه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی خێزانێکی به‌خته‌وه‌ردا. بۆیه‌ پرۆسه‌که‌ به‌ زه‌ماوه‌ند وئاهه‌نگی تایبه‌ت ده‌ستپێئه‌که‌ن و ئه‌و بۆنه‌یه‌ پێرۆزئه‌که‌ن به‌ به‌شداری که‌سوکار و هاوڕییانی هه‌ردوولا کە هیوای ژیانێکی به‌خته‌وه‌ریان بۆ ئه‌خوازن. به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا، زۆری پێ ناچێت ئه‌و هیوا و خواستانه‌ کاڵ ئه‌بنه‌وه‌ و ئه‌و به‌ڵێن په‌یمانه‌ی به‌یه‌کیان دابوو خۆی ناگرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و واقیعه‌ی دێته‌ کایه‌وه‌ به‌ هۆی نه‌گونجاندن و هه‌ڵنه‌کردن له‌گه‌ڵ یه‌کدا که‌ کۆمه‌ڵێک هۆکار ڕؤڵی تیادا ئه‌بینێت، به‌ڵام له‌ هه‌موویان گرنگتر سێکس و خۆشه‌ویستیه‌ که‌ دوو هۆی سه‌ره‌کین بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی ناکۆکی و کێشه‌ی نێوان هاوسه‌ران که‌ له‌م بابه‌ته‌دا تیشک ئه‌خه‌مه‌ سه‌ریان‌.

5.1.11

سایکۆلۆجی خۆشه‌ویستی ڕۆمانتیک لای ژنان

د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه*


ئه‌وه‌ی من خۆشمئه‌وێت
حه‌زکردنم له‌ ژیان، به‌رجه‌سته ‌ئه‌کات
حه‌زکردنم له‌ ژیانێکی بێ حه‌سره‌ت
له‌ ژیانێکی بێ ئازار
له‌ ژیانێکی بێ مردن
(پۆل ئیلوار)


گه‌ر سروشتی مرۆڤ زۆر به‌درێژی لێکۆڵینه‌وه‌و شیکرنه‌وه‌ی له‌سه‌رکراوه‌، به‌ڵام (خۆشه‌ویستی) له‌دووری ئه‌و لێکوڵینه‌وه‌ چڕوپڕانه‌ ماوه‌ته‌وه‌‌. خۆشه‌ویستی شیعر و مۆسیقای خسته‌گڕ پتر له‌ خستنه‌گڕی توێژینه‌وه‌ی زانستیانه‌. ده‌رئه‌نجام سامانێکی گه‌وه‌ره‌مان له‌ شیعر و مۆسیقای جوان له‌باره‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ بۆماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ بی تێگه‌یشتنێکی زۆر له‌ باره‌ییه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ها مه‌زنه‌ی که‌ ئه‌درێت به‌ خؤشه‌ویستی له‌لایه‌ن هه‌موو نه‌وه‌کان له‌ گشت شارستانییه‌کاندا.‌

19.9.10

ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان له‌ ئوسترالیا


هه‌روه‌ک توێژینه‌وه‌ زانستییه‌کان سه‌لماندویانه‌ و زانایانی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی و بواری په‌روه‌رده‌ جه‌ختئه‌که‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر‌ی، ساڵانی سه‌ره‌تایی ژیان، کارتێکردنێکی زۆری هه‌یه‌ له‌ دواڕۆژدا به‌سه‌ر ته‌ندروستی، گه‌شه‌کردن، فێربوونی منداڵانه‌وه‌‌. ئه‌گه‌ر به‌شێوازێکی پۆزیتیڤانه‌ ژیانی منداڵان ده‌ستپێکات، گومانی تیادا نییه‌ که‌ سودی ئه‌بێت نه‌ک ته‌نیا بۆ منداڵ و خێزانه‌که‌ی، به‌ڵکو کۆمه‌ڵ به‌ گشتی له‌ هه‌موو بوارێکدا سودمه‌ند ئه‌بێت. نمونه‌ی ئه‌وه‌ش؛ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و زیادبوونی به‌رهه‌‌مهێنان و گه‌شه‌کردنی ئابوری و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌رپێچیکردنی یاسا و ئه‌نجامدانی تاوان له‌ناو کۆمه‌ڵدا.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ حکومه‌تی ئوسترالیا 14.4 بلیون دۆلاری ته‌رخانکردووه‌ بۆ به‌رنامه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له‌ژێر ناوی (ستراتیجی نیشتمانی گه‌شه‌پێدانی سه‌رتای منداڵی National Early Childhood Development Strategy) به‌ مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی یارمه‌تی ساڵانه‌ بۆ 800 هه‌زار خیزانی ئوسترالی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵانیان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حکومه‌تی ئوسترالی کۆنتراکتی به‌ستووه‌ له‌گه‌ڵ ABC Learning که‌ گه‌وره‌ترین لایه‌نی که‌رتی تایبه‌تی‌ وڵاتی ئوسترالیایه‌ له‌ بواری چاودێریکرنی منداڵان و په‌روه‌رده‌کردنیان و له ڕێی‌ 1100 سه‌نته‌ری تایبه‌تدا خزمه‌ت پیشکه‌شئه‌کات و زیاتر له‌ 16000 کارمه‌ند کاره‌کانی به‌ڕیوه‌ئه‌به‌ن

12.9.10

في مقابلة مع رايو سوا: الحديث عن النواحي السيكولوجية والعنف والخطاب الثقافي




علم النفس واحد من العلوم القريبة للفنون والآداب لما له من دور في الكشف عن محددات الشخصية
الانسانية عموما، وشخصية المبدع على وجه الخصوص. كما يسهم علم النفس في خلق بيئة سليمة من خلال بحث العديد من الظواهر الثقافية والاجتماعية



للاستماع الى نص المقابلة


رئاسة الجمهورية في العراق بين مطلب حزبي واستحقاق وطني


في خضم الازمة السياسية الراهنة في العراق والصراعات المحتدمة بين الاحزاب السياسية المتنفذة والمسيطرة على الساحة السياسية في العراق، تتوارد التصريحات الصحفية التي تطلقها قادة الحزبين (الديموقراطي الكوردستاني والاتحاد الوطني الكوردستاني) وبعض من أعضاء مجلس النواب من قائمة التحالف الكوردستاني التي تهيمن عليها الحزبين المذكورين بشأن اجماع الاراء و مطالبة قيادتيهما باعادة ترشيح السيد جلال طالباني لرئاسة جمهورية العراق باعتبار ذلك استحقاق كوردي و مطلب من مطاليب شعب كوردستان

لقراءة التفاصيل

طالباني و ثقافة التخوين


من المؤكد إن هناك أنماط ومفاهيم عديدة للديمقراطية، وان الديمقراطية بمفهومها العام لاتعني فقط تداول السلطة بين الاحزاب السياسية أو الاتفاق على المشاركة في العملية السياسية بهدف الحصول على بضعة مقاعد في البرلمان لتقوية المواقع السياسية أو تبوأ مراكز متقدمة في الدولة. بل إن قبول الرأي الاخر هي من اساسيات النظام الديمقراطي ولايمكن ممارسة الديمقراطية من دون افساح المجال لحرية التعبير وطرح الافكار المختلفة، وهي تنافي فرض النزعة الاحادية في السلطة والاستبداد بالاراء التي تثير الكراهية والصراعات. أن على من يدعي الديمقراطية قبول الاختلاف في الرأي وعدم اعتبار الاراء المعارضة والمنتقدة للاوضاع عداء وتآمر يستهدفه شخصياً أو خطراً يهدد موقعه السياسي ويستهدف أضعاف دور الحزب الذي ينتمي اليه. بل على العكس تماماً، فأن قبول وجود الاخر بغض النظر عن اختلاف الاراء واستيعاب التعددية يكمن في جوهر الديمقراطية




28.12.09

سایکۆڵۆجی جه‌ماوه‌ر و کاریگه‌ری که‌سێتی کاریزمایی سه‌رکرده


لهده‌رئه‌نجامی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی، ده‌سه‌ڵات وه‌ک پێویستیه‌ک هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهانیشدا سیسته‌می سیاسی جیاواز هه‌ن له‌سه‌رووی هه‌موو سیته‌مێکیشه‌وهده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه‌ به‌ شێوازێک له‌ شێوازی حکومڕانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاریه‌ گشتییه‌کان ئه‌که‌ن. دیاره‌ به‌گوێره‌ی ڕاده‌ی پێشکه‌وتنی هه‌ر وڵاتێک سیسته‌می سیاسیش گه‌شه‌ی کردووه‌ له‌ ئه‌نجامی گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی و ئابووری و تێپه‌ڕاندی چه‌ند قۆناغێکی مێژوویدا






هاوڕه‌گه‌زبازی وه‌ک دیارده‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌کانیتردا



هاوڕه‌گه‌زبازی به‌ شیوه‌یه‌کی گشتی و له‌که‌لتوره‌ جیاجیاکاندا و له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌وه‌ وه‌ک دیارده‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن سه‌یرئه‌کریت و زۆر که‌سانیش هه‌ن بیز له‌ باسکردنی ئه‌که‌نه‌وه‌، تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ک تابو چاوی لیئه‌کریت. به‌ڵام نابیت له‌ یادمان بچیت که‌ چاوپۆشین له‌ هه‌بوونی ئه‌و ڕاستییه‌ و پشتگویخستنی و دورکردنه‌وه‌ی له‌ لیکوڵینه‌وه‌ و تویژینه‌وه‌، به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک هه‌ست و مه‌یلی هاوڕه‌گه‌زبازی له‌لای ئه‌وانه‌ی تیایاندا بوونی هه‌یه‌ دانامرکینیت و سنوربه‌ندی ناکات.

بو خویندنه‌وه‌ی دریژه‌ی:به‌شی یه‌که‌م
به‌شی دووه‌م

31.10.09

المثلية الجنسية كظاهرة مشتركة بين الانسان والاحياء الاخرى


حوار مع الباحث السيكلوجي الدكتور صلاح كرميان حول المثلية الجنسية

‌اجرى الحوار: محمد شفيق


ناڕۆشنی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر پرسه‌ گرنگه‌کان



ده‌قی چاوپێکه‌وتنی تایبه‌ت به‌ ده‌ستوری هه‌ریمی کوردستانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژنامه‌" ژماره 544 بڵاوکرایه‌وه

سازدانی: ئاسۆ عوسمان

ڕۆڵی کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌ شه‌رعییه‌تدان به‌ ده‌سه‌ڵات

به‌ر له‌وه‌ی بچمه‌ ناو کرۆکی بابه‌ته‌که‌وه‌، پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌م که‌ له‌ ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکانه‌وه‌ ئاشنایه‌تیم به‌ ناوی کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی ژماره‌ 15، دکتۆر که‌مال میراوده‌لی یه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ک نوسه‌رێک و ڕۆشنبیرێک له‌ڕێی خویندنه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌وه‌م له‌ بواری ڕۆشنبیری کوردیدا‌. له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا که‌م تا زۆر ئه‌و بابه‌تانه‌یم خویندوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ پێگه‌کانی ئینته‌رنێت به‌ زمانی ئینگلیزی بڵاویئه‌کرده‌وه‌ ولای من جێگای ده‌ستخۆشی و ڕێزلێنانن‌. وه‌ک کاندیدێکی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمیش پڕ به‌دڵ هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ئه‌خوازم، که‌ پێموایه‌ به‌ر له‌من خۆیشی زۆر نائومێد بووه‌ له‌ بوونی چانسی سه‌رکه‌وتن وه‌ک له‌ لێدوانه‌ ڕۆژنامه‌وانێکانیدا ده‌رئه‌که‌وێت. لێره‌شدا هیچ مه‌به‌ستێکی دژایه‌تی و پرۆپاگانده‌یی نییه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌کانی پێمخۆشه‌ چه‌ند ڕاسییه‌ک بخه‌مه‌ڕوو

2.8.09

ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و سایکۆلۆجی هه‌ڵبژاردن


له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ باری سایکۆلۆجییه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تێکی ململانێی ده‌روونیدا ده‌ژێن. ئه‌و حاڵه‌ته‌ش، له‌لایه‌که‌وه کارئه‌که‌نه‌ سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتیبه‌ هۆی هێزێکی ده‌ره‌کییه‌وه‌‌ که‌ له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجێکی تایبه‌تدا، به‌ هه‌موو شێوازێک له‌ هه‌وڵداندایه بۆ ئه‌وه‌ی ‌ناهۆشیارانه‌ به‌ره‌‌و ئاڕاسته‌یه‌کی دیاریکراو بیانبات. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ چه‌ند پاڵنه‌رێکی ده‌روونی و ڕه‌هه‌ندی جیاجیا و له‌ ئاستی جیاوازدا هه‌ن، کارئه‌که‌نه‌ سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی تاکه‌که‌سه‌کان